速報APP / 音樂與音效 / Qala Mara قالە مەڕە بدون اينترنت ‎

Qala Mara قالە مەڕە بدون اينترنت ‎

價格:免費

更新日期:2018-10-17

檔案大小:40M

目前版本:1.0

版本需求:Android 4.1 以上版本

官方網站:mailto:b.abde001@gmail.com

Email:http://bahadev.blogspot.com/2018/08/privacy-policy-for-bahadev-bahadev.html

Qala Mara  قالە مەڕە بدون اينترنت ‎(圖1)-速報App

قالەمەڕە

Qala Mara  قالە مەڕە بدون اينترنت ‎(圖2)-速報App

قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە ھونەرمەندی شمشاڵژەن ساڵی ١٩٢٥ (١ی سەرماوەزی ١٣٠٤ کۆچیی ھەتاوی) لە گوندی کولیجە سەر بە بۆکان ھاتە دنیا. ناوی باوکی ناوی محەمەد بووە و لە لایەن شێخ محەمەد شێخی بورھان لە ناوچەی موکریان، کە قادری زۆری خۆش دەویست، لەبەر ئەوەی کە مێرمنداڵێکی زۆر ھێدی و ئارام بووە نازناوی قالەمەڕەی پێبەخشرا. لە ساڵانی پەنجاکان و ساڵانی دواتر لە ناوەندەکانی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان، سنە، تاران، مەھاباد و ورمێ بە دەنگی سحراوی و ئاسمانی و بەربڵاوی شمشاڵەکەی چەندین پارچە موزیکی جوان و رەسەنی پێشکەش کرد و ھونەری موزیکی کوردی بە شکۆیەکی بێ وێنەوە ھێنایە گۆڕەپانی ھونەرییەوە.دواتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە گەڵ ھونەرمەندی گۆرانیبێژی بەتوانای کورد حەسەن زیرەک ھاوکاری ھونەری کرد و لە پێشکەش کردنی گۆرانییەکانیدا بە ئامێری شمشاڵ یارمەتی دەدا. قالەمەڕە باوکی نەبینیووە و دایکیشی لە تەمەنی ٦ ساڵانیدا کۆچی دوایی دەکا. ھەر وەک خۆی دەڵێ تەواوی ژیانی بە نارەحەتی و برسێتی و چارەڕشی تێپەڕ کردووە. ساڵی ١٩٤٥-١٩٤٦ پەیوەندی بە کۆماری مەھابادەوە گرتووە و دۆستایەتییەکی نزیکیشی لە گەڵ نەمران ھەژار و ھێمن موکریانی دا ھەبووە. لە دوای لەسێدارەدرانی قازی موحەممەدی سەرۆک کۆمار، قاچاغ دەبێ و ھانا دەباتە ئەشکەوتی گوڵاڵە، یان پەنای دەباتە ماڵی عەباس ئاغای سەرکەپکان و ئەحمەد ئاغای کۆیە. ساڵانی ١٩٦٧-١٩٦٨ بۆتە ھاوڕێی مەلا ئاوارە و مەلا مەحموودی زەنگەنە و سولەیمانی موعینی. ھەر لەو سەروبەندەدا ماڵیان دەچێتە دەڤەری بۆکان. تا ساڵی ١٩٨٥ ھەر بە سەڵتی ژیاوە و خێزانی پێکنەھێناوە. ھونەرمەند قالەمەڕە ھەمیشە لە خەباتی کورددا بەشداری کردووە و ھاوڕێ و ھاوشانی تێکۆشەران بووە. تا سەردەمای شۆرشی گەلانی ئێران واتە ساڵی ١٩٧٨ بە نھێنی لەگەڵ جووڵانەوەی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بووە.گرینگی شمشاڵەکەی قالەمەڕە لە ئاستێک دایە کە پسپۆڕان و شارەزایانی بواری مۆسیقا نەتەنیا نەیانتوانیوە خۆ لە ھونەرەکەی لادەن بەڵکوو تەنانەت وەک بلیمەتێک باسی قالەمەڕ دەکەن. بۆ نموونە مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی سەبارەت بە قالەمەڕە دەڵێ: پەنجەکانی مامەقالە پەنجەیەکی کورتی رەسەن، پەنجەیەکە کەوا ئێمە کەم کەس ھەیە بەم شێوازە بتوانین دەستی بۆ درێژ بکەین زۆر پێویستە ئێمە بەو پەڕی رێزەوە بەو پەڕی گەورەییەوە بڕوانینە مامە قالە تەجرەبەی ژیانی ئەو بکەینە نووسراوێک لە کتێبەکاندا بڵاوی بکەینەوە، نەوەکانی داھاتوومان دەیان ماجستەرنامە و دکتۆرا نامەی لە سەری بنووسن.ھەروەھا مامۆستا ع.ج. سەگرمە ش لە سەر ھونەری قالەمەڕە ئاوا دەبێژێت: قالەمەڕە شمشاڵژەنێکی بەتوانا و لێھاتووە، شارەزاییەکی زۆری لە موزیکی کوردی دا ھەیە شارەزاییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە نیو سەدە ژەنینی ئەو ئامێرە. دەتوانم بڵێم لووتکەی ژەنینی ئامێری شمشاڵ لە موزیکی کوردیدا لە ژەنینەکەی قالەمەڕە دایە. ھەروەھا دەتوانم بە حەسەن زیرەکی بەناوبانگی بەراورد بکەم و بڵێم ئەگەر حەسەن زیرەک بەتواناترین و بەناوبانگترین گۆرانی بێژی میللی مووزیکی کوردی سەدەی بیستەم بووبێت، ئەوا قالەمەڕەش بە دڵنیاییەوە چاکترین شمشاڵ ژەنی موزیکی کوردی سەدەی بیستەمە.

Qala Mara  قالە مەڕە بدون اينترنت ‎(圖3)-速報App

باشترین بەرهەمەکانی مامە قالە مەڕە

Qala Mara  قالە مەڕە بدون اينترنت ‎(圖4)-速報App

بۆ هەموو کوردەکانی جیهان

Qala Mara  قالە مەڕە بدون اينترنت ‎(圖5)-速報App

Qale Mere Shimshal قالە مەڕە شمشاڵ

Qala Mara  قالە مەڕە بدون اينترنت ‎(圖6)-速報App

Qalla Mare ShmShal قــــالە مــەڕە Qale Mere Shimshal قالە مەڕە شمشاڵ

Qala Mara  قالە مەڕە بدون اينترنت ‎(圖7)-速報App

Qalla Mare ShmShal قــــالە مــەڕە

Qala Mara  قالە مەڕە بدون اينترنت ‎(圖8)-速報App

قالە مەڕە ناسکۆڵەی نازەنین Qala Mara

Honrawa bo mamostai shmshal, Qala Mara هۆنراوە بۆ مامۆستای شمشاڵ

دۆکۆمێنتاری قالە مەڕە qala mere documentary